وردەکاری نوێ لە هێرش کردنە سەر کۆشکی پاشایەتی عەرەبستان

بڕێک سەرچاوە دوێنێ شەو لە شەڕی چەکداری لە نزیک کۆشکی پاشایی عەرەبستانی سعوودی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شەڕ بە چەکی سووکی وەک دەمانچە و کڵاشینکۆف و ژێ ۳ لە ناو کۆشکی خەزامی شوێنی جێگیر بوونی مەلەک سەلمان و جێگری مەلک سەلمان دوێنێ شەو ڕووی دا.

تاکوو ئێستە ڕێگە بە هیچ مێدیایەکیفەرمیش نەدراوە کە سەردانی ناوچەکە بکات. و هەموو ڕێگاکان بەرەو ئەم کۆشکە داخراوە و تەنیا بڕێک لە شارۆمەندانی سعوودیە لە ڕێگەی ئینترنتەوە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیان لەم شەڕە چەکدارییە بڵاو کردووەتەوە.

هەواڵەکان باسیئەوە دەکەن کە دوابەدوای شەڕەکە پاوشای عەرەبستان و محەمەد بن سەلمان بە پەلە لە کۆشکەکە دوور خراونەتەوە و سێ زنجیرەی پاسەوانی دەوری کۆشکەکەیان داوە.

دوو حاڵەت بوونی هەیە یان هەوڵێکە بۆ کودەتا یان هێرشی ئەندامانی ئەلقاعیدەیە کە ئەمەیان لاوازە.

سەرچاوە سعوودییەکان باسی ئەوە دەکەن کە ڕەنگە ئەفسەرێکی هێزی وشکانی سعوودییە ویستبێتی مەلەک سەلمان بکوژێت.

هەروەها، مێدیاکانی نزیک لە حکومەتی سعوودییە پاگەندەیان کردووە کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە نزیک کۆشکی پاشایی گەشتی لێداوە و هێزی بەرگری لە کۆشکەکە تەقەیان لەم فڕۆکەیە کردووە.

ئەم پاگەندەیە لە لایان چاکالاکانی مەدەنی عەرەبستانەوە ڕەتکراوەتەوە چون ئاماژەیان داوە کە هیچ تەقەیەک ڕوو لە ئاسمان لەگرتە ڤیدیۆیەکاندا نەکراوە.

News Code 18241

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =