گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و تاران دەست پێ دەكاتەوە

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایگەیاند: بە ڕەزامەندی كۆماری ئیسلامی ئێران گەشتەكانی نێوان فڕۆكەخانەكانی هەولێر و تاران دەست پێ دەكاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە خەندان، نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایگەیاند: بە ڕەزامەندی كۆماری ئیسلامی ئێران گەشتەكانی نێوان فڕۆكەخانەكانی هەولێر و تاران دەست پێ دەكاتەوە.

‎ئەو لەمبارەوە زیادی کرد: یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان تاران و هەولێر دەكرێتەوە، كە دوای ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ڕاگیرا.

نازم دەباغ ئاماژەی دا: بڕیارە هەینی داهاتوو گەشتەكان دەست پێ بكاتەوە.

شایانی بایە کە ساڵی رابردوو ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان بەرێوەچوو، بەهۆیەوە بەغدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی راگرت.

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران جەختی کرد: هەوڵێكی زۆر درا تاوەكو پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو فڕۆكەخانە و گەشتەكان دەست پێ بكاتەوە، لە هەوڵی ئەوەش داین لە داهاتوویەكی نزیكدا گەشتەكان لەگەڵ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەست پێبكاتەوە.

News Code 18240

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =