قەیرانی سووریا ڕێگەچارەی سەربازی نییە

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووکان لە کۆبوونەوەی نافەرمی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە سوئێد ڕایگەیاند کە قەیرانی سووریا ڕێگەچارەی سەربازی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە یو ئێس ئەی تودەی، ئانتۆنیۆ گوترش، ئەمینداری نەتەوە یەکگرتووکان لە کۆبوونەوەی نافەرمی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە سوئێد ڕایگەیاند کە قەیرانی سووریا ڕێگەچارەی سەربازی نییە.

ئەو لەمبارەوە زیادی کرد: سەبارەت بە سووریا پێویستمان بە دوو شتە؛ هیچ ڕێگەچارەیەکی سەربازی بوونی نییە، تەنیا ڕێگەچارەی سیاسی دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات.

ئەمینداری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی دا: دووهەمین بابەتە ئەوەیە کە ڕێگەچارەیەک بۆ بەکارهێنانی قەدەغەی چەکی کیمیایی بدۆزرێتەوە، چون ئێمە پێویستمان بەوە هەیە لەمبارەوە وڵام بدەینەوە.

شایانی باسە کە ئەمریکا ، بریتانیا و فەڕەنسا حەفتەی ڕابردوو بە بیانۆی هێرشی کیمیایی بۆ سەر شاری دۆما چەندین بنکەی سووریایان مووشەک باران کرد.جێگەی ئاماژەیە کە ئەم وڵاتانە تاکوو ئێستە هیچ بەڵگەیەکیان لەمبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

News Code 18239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =