پێوەندی ئێران و عێراق ناکەوێتە ژێر کاریگەری دەستێوەردانی هیچ وڵاتێکەوە

وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە پێوەندییەکانی ئێران و عێراق پتەویەکی تایبەتی هەیە، وتی: پێوەندییەکانی دوو وڵات ناکەوێتە ژێر کاریگەری دەستێوەردانی هیچ وڵاتێکەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگری، ئەمیر سەرتیپ ئەمیر حاتەمی لە کۆتایی سەفەرەکەی بۆ بەغدا لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بە دەسخۆشی لە میوانداری وەزیری بەرگری عێراق لە ئەو سەفەرە ئاشکرای کرد : پێوەندی فەرهەنگی، ئایینی و مێژوویی زۆر لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق هەیە کە ئەو پێوەندییانە بوونەتە بەستێن بۆ هاوکاری هەرچی زۆرتری دوو وڵاتی ئێران و عێراق.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پێوەندیی دوو وڵاتەکە پتەویەکی تایبەتی هەیە، زیادی کرد : پێوەندیی دوو ولاتەکە لە باری ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و بەرگری گرنگایەتی هەیە و ئەو پێوەندییە بە هیچ لەونێک ناکەوێتە ژێر کاریگەری دەستێوەدانانەی هیچ وڵاتێکەوە.

وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان بە ئاماژە بە دیدار لە گەڵ وەزیرانی ناوخۆ، بەرگری، پێوەندییەکان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وتی: لە ئەو دیدارانە لە سەر گەشەی هاوکارییە دوو لایەنەکان و بەهێز کردنەوەی پێوەندی سەربازی، بەرگری و ئەمنی جەختی کرد.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دانوستان و گفتوگۆکان بەستێن بۆ هاوکاری تەکنیکی، پسپۆڕی و بەرگری زیاتری دوو وڵاتەکە خۆش دەکات، وتی: بەرچاوگەی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق زۆر بەربڵاو و قووڵە و کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری لە ئاوەدان کردنەوەی عێراق بە ئەرکی خۆی دەزانێت.

ئەمیر سەرتیپ حاتەمی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆمیسیۆنی باڵای هاوبەشی هاوکارییە بەرگرییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق وتی: لە ئەو کۆبوونەوە ئامانجە دیاریکراوەکانمان دەست خست و زۆر پێمان خۆشە کە هاوکارییە بەرگری و سەربازییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق بگاتە بانترین ئاستی خۆی.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو دۆخێکدا پاڵپشتی نەتەوە و دەوڵەتی عێراقە، جەختی کرد: ئێمە پاڵپشتی دەکەین لە پاوە جێی عێراق بۆ پێشکەوتن و سەربەرزی ئەو وڵاتە.

News Code 18236

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =