یاریزانی کوردستانی بەشداری ڕکابەرییەکانی چین دەبێت

مێهران شابازی بەدمینتۆن‌کاری دیواندەریی هەڵبژاردەی نەتەوەیی لە لایەن فیدراسیۆنەوە بۆ بەشداری لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا ڕەوانەی وڵاتی چین کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتیی وەرزش و گەنجانی پارێزگای کوردستان، یاریزانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی شەوی هەینی ٣١ی خاکەلێوە لە رێگەی فرۆکەخانەی ئیمام (رە)ی تاران، بۆ بەشداری لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی بەدمینتۆنی ئاسیا بەرەو وڵاتی چین وەڕێکەوت.

مێهران شابازی و سورەیا ئاقایی بە ڕاهێنەریی سەحەر زەمانیان ئەندامانی کاروانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی ئاسیان.

شابازی بەدمینتۆن‌کاری ناسراوەی دیواندەرەیی کە نازناوی یەکەم تا سێهەمی ڕکابەرییە نێونەتەوەییەکان و ناوخۆییەکانی وڵاتی لە قۆناغگەلی جۆراوجۆری تەمەن لە کارنامەی وەرزشیی خۆیدا هەیە، یەکەمین ئامادەبوونی لە ڕکابەریگەلی پاڵەوانێتی ئاسیا تاقی دەکاتەوە.

ڕکابەریگەلی بەدمینتۆنی پاڵەوانێتی گەورەساڵانی ئاسیا لە ماوەی رۆژانی ٢ تا ٧ی گوڵان لە وەهانی چین بەڕێوە دەچێت.

News Code 18234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =