تەواوی قوتابخانەکانی کوردستان ئەمڕۆ داخراون

ئەمڕۆ تەواو قوتابخانەکانی پارێزگای کوردستان لە دەوامی بەیانیدا بە هۆی درێژەی پیسیی هەوا، داخراون.

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتیی پەروەردەی کوردستان لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: بە پێی ڕاگەیاندنی ئیدارەی گشتیی ژینگەی پارێزگای کوردستان هەوای زۆربەی شارەکانی پارێزگا لە دۆخی ناتەندروست دایە و تا کۆتایی پاش نیوەڕۆی بەیانی یەکشەممە ئەو دۆخە درێژەی دەبێت.

عەلیڕەزا مەنتەشلوو ڕاشیگەیاند: بەو پێیە و لە سەر بڕیاری بەڕێوەبەریی قەیرانی پارێزگا تەواو قوتابخانەکان لە شار و گوندەکانی پارێزگای کوردستان بەیانی یەکشەممە لە دەوامی بەیانیدا داخراون.

بیریشی هێنایەوە: قوتابخانەکانی دانی پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممەش بە هۆی دۆخی مەترسیداری هەوای شارەکانی سنە، مەریوان، سەوڵاوا و کامیاران داخرابوون.

بە گوێرەی پێشبینیی کەشوهەواناسیی پارێزگای کوردستان لە یەکشەممەوە بە هۆی هاتنی شەپۆلێکی نوێی داکردنی باران، ئاستی خۆڵبارینەکان کەم دەبێتەوە و دۆخی کوالیتی هەوای پارێزگا لە پاش نیوەڕۆوە باشتر دەبێت.

News Code 18233

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =