ئێران لە ڕووی دۆستایەتییەوە یارمەتیی سووریا دەدەات

سکرتێری مه‌کۆی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران وتی: یارمەتیی ئەمڕۆمان بە سووریا، وانەیەکە بۆ گەلانی دیکە کە دڵنیا بن ئێمە یارمەتیی هاوڕێیانمان دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن ڕەزایی لە مزگەوتی خوڕەمشەهری مۆزەخانەی بەرەڤانی پیرۆزی تاران لای هێزە پێشەنگەکانی جیهاد و شەهادەت وێرای پێرۆزبایی جەژنەکانی مانگی شەعبان، ڕایگەیاند: ئێمە خۆمان بە قەرزداری تەواو ڕەزمەندەکان سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز دەزانین دەزانین و ئێستا کە قەتاری بەرەنگاربوونەوە و دەسەڵاتی ئێران لە خورەمشەهرەوە هەتا سووریا بەڕێوەیە، گەیشتووینەتە جێیەک کە کەس ناتوانێ قەتاری شۆڕشی ئیسلامی بوەستێنێت.

سکرتێری مه‌کۆی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران وتیشی: سووریا یەکێکە لە هاوپەیمانانی ئێمە کە لە رۆژانی لێ قەوماوی و چەوساوەیی هاتە هانای ئێمە. یارمەتیی ئەمڕۆمان بە سووریا، وانەیەکە بۆ گەلانی دیکە کە دڵنیا بن کە یارمەتیی هاوڕێیانمان دەدەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە، ڕوونی کردەوە: چەند ساڵ لەوە پێش کە دوژمنان گەیشتنە دیمەشق، بە بەشداریی گەنجان و بە بەهرە وەرگرتن لە ئەزموونەکانی ئێوە توانیمان یارمەتیی ئازاد کردنەوەی سووریا بدەین، بەڵام ئەمریکییەکان بە دوای پیلانی نوێیەوەن. هەڵبەت شوکور بۆ خودا گەلی سووریا ڕاپەریون. لە گۆڕانکارییەکانی سووریا، ڕووسیا پاڵی بە ئێمەوە داوە، بەڵام ئێمە پاڵمان بە ڕووسیاوە نەداوە و بەشداری شەڕی ئۆکراین نەبووین. هەر بۆیە کەس ناتوانێ ئیدعا بکات کە ئێران پێڕەوی لە ڕووسیا دەکات.

فەرماندەی سپای پاسداران لە سەردەمی شەڕی بەرەڤانی پیرۆز ڕاشیگەیاند: ئەگەر شەڕی داسەپاوە نەدەبوو، نەماندەتوانی لە عێراق و سووریا و لوبناندا بین، لە خۆبوردوویی ئێوەیە کە ئێمە بەرەو پێش دەبات.

سەرۆکی کۆمیتەی سەروودەزگایی کورسیگەلی ڕەخنە لە هێزی چەکداری بە ئاماژە بە گرفت و پرسەکانی دراوی و بێکاریی ئێستای وڵات، جەختی کرد: لە ٣٩ بابەتی گرینگدا سیاسەتدانەری کراوە و دەبێ جێبەجێ بکرێت. دەکرێت بە دەفرایەتیی خەڵکی شۆڕشی تەواو کێشەکان چارەسەر بکرێت. هەڵبەت گەبدێک دەیانەوێ بە ڕادیکاڵیزم و توندئاژۆیی و بێ ئەخلاقی زیان بە ناوی شۆڕش بگەیێنن، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە تەواو بڕیارەکاندا، جیهادگەرانی ئێمە بە عەقڵ و مەنتیقەوە هەنگاو دەنێن.

News Code 18232

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =