شەڕی هێزەکانی یەپەگە و سوپای ئازادی سووریا لە تەل ڕەفعەت

هێزەکانی یەپەگە و سوپای ئازادی سووریا لە تەل ڕەفعەت بە سەختی شەڕی یەکتر دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سانا، هێزەکانی سەر بە یەپەگە بە سەختی شەڕی هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا لە تەل ڕەفعەت دەکەن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شەڕانە دوێنێ شەو دەستی پێ کردووە و ئەمڕۆش لە ڕۆژئاوای عەفرین و ناوچەی تەل ڕەفعەت درێژەی هەیە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەست هاتووە دوێنێ شەو تۆپخانەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی یەپەگەیان بە خەستی بۆردمان کرد.

شایانی باسە دوای داگیر کردنی عەفرین لە لایەن تورکیاوە، هێزەکانی یەپەگە بۆ تەل ڕەفعەت کشاونەتەوە، ئەم ناوچە هێز ڕووسییەکان و هێزەکانی سەر بە حکومەتی ناوەندیشی تێدا جێگیر بووە.

News Code 18217

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =