دژی داخستنی سنوورەکان و پەککەوتنی مەعاشی خەڵکین

بەهمەن موراد نیا دانوستان و گفتوگۆکان بۆ چارەسەریی پرس و کێشەی سنووریی لە ماوەی رۆژانی ڕابردووی ئیجابی وەسف کرد و جەختی کرد کە بەرپرسانی باڵای پارێزگاش دژی داخستنی سنوورەکان و پەککەوتنی مەعاشی خەڵکی و کۆڵبەرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن موراد نیا پارێزگاری کوردستان لە لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی پارێزگاریی کوردستان ئاماژەی بە مەعاشی زۆربەی خەڵکی دانیشتووی سنووریی پارێزگا بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە رێگەی مامەڵەی سنوورییەوە کرد و ڕایگەیاند: تەواو بەرپرسانی باڵای پارێزگای کوردستان ئاگاداری ئەو بابەتەن و هەموو یەکدڵ و یەکدەنگ هەوڵێ چارەسەریی ئەو کێشەیە دەدەن.

پارێزگاری کوردستان وتیشی: بۆ چەندین سەدە دەچێت کە دانیشتووانی سنووریی کوردستان وەک بازرگانانی لێهاتوو و جێی ڕێز، چالاکیی تەندروست و بازرگانیان بووە و ئەگەر خەسارگەلێکی وەک قاچاخی کاڵا یان هەندێک هۆکاری نائەمنی زیانی بە کار و کاسبیان گەیاندبێت، ئەوە نابێتە هۆی داخرانی چالاکی و مامەڵەی تەندروستیان و ئێمە دژی ئەو هەڵسوکەوتە و پەککەوتنی کار و مەعاشی خەڵکین.

موراد نیا ڕوو لە خەڵکیش ڕایگەیاند: چاوەروانیی ئەوەش لە خەڵکی خۆشەویست دەکەین کە وێرای تێگەیشتن لە ڕەوتی چارەسەریی پرسەکە و ئاوردانەوە لەوەی کە ڕەنگە پێوشوێن گرتنی نوێنەرانی دەوڵەت لەوبارەوە هەندێک کاتبەر بێت، بە دڵ‌کراوەیی یارمەتیمان بدەن و تا ئەو جێیەی بۆیان دەکرێت خۆ ببوێرن لە هەنگاوی هەستیارانە و بیانوو نەدەنە دەست چەواشەکاران لە زیان بە خود خەڵکی دەگەیێنن. بەڵکوو بەرپرسان لە بری سەرقاڵ بوون بە ناوخۆی پارێزگا، تەرکیز بخەنە سەر چارەسەریی پرسەکە لە  پایتەخت.

ڕاشیگەیاند: دەوڵەت بە گشتی دژی پیشەی کۆڵبەری و ڕەنج و سووکایەتیی خەڵکی کوردستانە و دەیەوێ مامەڵە و پەیوەندییە سنوورییەکان بە باشترین شێوە سامان بدات، هەتا خەڵکی کوردستان وەک بازرگان و مامەڵەچیی یاسایی و جێی ڕێز بناسرێن، نەک وەک کۆڵبەر. بە دڵنیاییەوە ئەو مزگێنییەتان دەدەینێ کە پلانەکانی دەوڵەت لە بەرژەوەندیی خەڵکی دەبێت، بەڵام جێبەجێ کردن و ڕەوتی یاسایی ئەو پلانانە پێویستی بە زەمان و تاقەت و هاوکاریی خەڵکییە و بەهرەکەشی هەر بۆ خودی خەڵکە.

پارێزگاری کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: ئامادەی بیستنی پلانی پێشنیاری و پراتیگی لە لایەن خەڵک و کاسبکارانی سنووری و نوێنەرانیانین و هیوادارین بەمزووانە وێرای چارەسەریی کێشەکان، هەواڵی خۆش لەوبارەوە بە گوێی خەڵکی خۆشەویستی شارە سنوورییەکانی پاریزگا بگەیێنین.  

ناوبراو وێرای ئاماژە بە گفتوگۆکان لەبارەی پرس و کێشەی سنووری، ڕوونیشی کردەوە: لە رۆژانی ڕابردوودا دیدارگەلێکی باش و کارامەمان بۆ چارەسەریی ئاستەنگەکانی بەردەم و کێشە سنوورییەکان ئەنجام داوە و بە ئومێدی خودا خەڵکی کوردستان بەمزووانە ئاگاداری ئەنجامی ئەو دیدارانە دەبن.

News Code 18206

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =