ئێران بژاردە ی ناخۆشی بۆ ئەمریکا لە بەردەست دایە

موحەممەد جەواد زەریف کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ئاشتی پاوەجێ نەتەوە یەکگرتووەکان چووەتە نیۆیۆرک، وتی: لە ئەگەری چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام، ئێران بژاردەگەلێکی زۆری لە ناو بەرجام و دەورەی بەرجام لە بەردەست دایە کە کە بە دڵنیاییەوە لە گەڵ کاردانەوەی نێودەوڵەتی بە کارەکەی ترامپ، بۆ ئەمریکییەکان زۆر ناخۆش تەواو دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران پێنجشەممە شەو لە کاتی چوونی بۆ ناو نیویۆرک لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی وتی: سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکا دەتوانێت ناوچەکە بە ڕووە مەترسی بە تایبەتی لە سووریا ببات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری دەوڵەت، ناوبراو هەروەها وتی: بەشداری لە کۆنفڕانسی نیۆیۆرک دەرفەتێکە تا لە گەڵ بڕێ گرووپە بیرییەکان، مێدیاکان و هەڵکەوتە سیاسییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی دەوڵەت، بە تایبەت سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە گفتوگۆمان هەبێت.

بەرجام

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە بەرجام و ئەگەری چوونە دەرەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لە ئەو ڕێککەوتنە ئاشکرای کرد : کۆماری ئیسلامی ئێران بە دڵنیاییەوە بە پێی بەرژەوەندی خۆی کار دەکات و لە ناو بەرجام و لە دەرەوەی بەرجام ئیش بژاردەگەلێکی زۆری بۆ ئەنجام دان هەیە.

زەریف وتیشی: بە دڵنیاییەوە کارێک کە کۆماری ئیسلامی ئەنجامی دەدات و کاردانەوەیەک کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە کارەکەی ئەمریکا دەنوێنێت، بۆ ئەمریکا زۆر ناخۆش تەواو دەبێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێمە زۆر ئاشکرا بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڕێوە برد، وتی: بەداخەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تایبەتی لە دەوڵەتی ترامپ، بەشێک لە ڕێککەوتنی بەرجامیان بەڕێوە نەبرد.بەم پێیە ئەگەر وڵاتانی ئەورووپی دەیانەوێت ڕێککەوتنەکە بپارێزن، ئەبێ گوشار بخەنە سەر ئەمریکا تا بەڵێنەکانی بەرێوە ببات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیارە لە ١٢ی مانگی مەی بڕیاری خۆی لە سەر بەرجام و گەمارۆکان ڕابگەیێنێت. ترامپ لە مانگی ژانڤیە ڕایگەیاند کە چی دیکە لە بەرجام نامێنێتەوە مەگەر ئەوەی کە چاکسازی تێدا بکرێت.

کۆبوونەوەی نەتەوەی یەکگرتووەکان

ناوبراو هەوەرها هۆکاری سەفەری خۆیی بۆ نیۆیۆرک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوە تایبەتەکانی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاشتی پاوەجێ زانی و وتی: ئەو سەفەرە، هەلێک بۆ ئێمە دەڕەخسێنێت کە ڕوانگەکانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەتی سەبارەت بە ئەو پێشنیارانە کە بۆ گفتوگۆ و ئاسایشی پاوەجێ لە کەنداوی فارس و ناوچەکە هەمانە، بناسێنین.

زەریف لە درێژەدا وتی: هەینی لە گەڵ هەفتا و دووهەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئو کۆبوونەوە بە پێشنیاری ئەو پێک هاتووە و هەروەها لە گەڵ بڕێ لە ئەندامانی بەشدار لە ئەو کۆبوونەوە وتووێژ دەکەم.

سەرۆکی سیستەمی دیپلۆماسی لە ئەو سەفەرە ٦ ڕۆژەدا، لە گەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕێ وەزیرانی دەرەوەش دیدار بکات. گفتوگۆ لە گەڵ بڕێ میدیاکان و هەروەها لێدوان لە ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکاش بەرنامەکانی زەریف لە ئەو سەفەرە دەبێت.

News Code 18205

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =