عێراق ۲٨۲ ژنی داعشی بە سێدارە و زیندان سزا دا

لە ماوەی ۵ مانگی یەکەمی ساڵی ۲۰۱٨ زاینی دادگاکانی بەغدا ۲۸۲ ژنی ئەندامی داعشیان بە لە سێدارە دان و زیندان سزا داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، لە ماوەی ۵ مانگی یەکەمی ساڵی ۲۰۱٨ زاینی دادگاکانی بەغدا ۲۸۲ ژنی ئەندامی داعشیان بە لە سێدارە دان و زیندان سزا داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند لە سەرەتای ۲۰۱۸وە تاکوو ئێستا دادگاکانی بەغدا ۲۸۲ ژنی ئەندامی داعشیان دادگایی کردووە.

لەم ڕێژەیە ۹۷ ژنیان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستیی داعش بە لە سێدارەدان مەحکووم بوون و ۱۸۵ ژنی دیکەشیان بە تۆمەتی هاوکاری داعش بە زیندان سزا دراون.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: ۱۵ ژنی دیکە کە تۆمەتی ئەندامەتی داعش خراوەتە پاڵیان بە سێ ساڵ زیندان و ژنێکی دیکە بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراوە و زۆرینەی ئەو ژنانە خەڵکی وڵاتانی بیانی بە تایبەت تورکیا و وڵاتانی ئاسیا و کۆمارە سەربەخۆکانی یەکێتی سۆڤیەتی کۆنن.

شایانی باسە دادگای سزادانی پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئازاد بوونی ئەو پارێزگایە تاکوو ئەم مانگە حوکمی بۆ ۸۱۵ کەس دەرکردووە کە ۲۱۲ کەسیان بە تۆمەتی تیرۆر لە سێدارە دراون.

News Code 18204

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =