نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانێت بێ خەوشی هەڵبژاردنی عێراق دەستەبەر بکات

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختی کرد کە دەوری ئەو ڕێکخراوە لە هەڵبژاردنی مەجلیسی عێراق، چاوەدێرییە و ئەو ڕێکخراوە ناتوانێت بێ خەوشی هەڵبژاردنەکان دەستەبەر بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یان کۆبیچ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی کوردستان ٢٤ وتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەلبژاردنەکانی داهاتووی مەجلیسی عێراق بەس دەوری چاوەدێر دەگێڕێت و ناتوانێت بێ خەوشی هەڵبژاردنەکان دەستەبەر بکات.

ناوبراو زیادی کرد کە بێ خەوشی هەڵبژاردنەکان لە ئەستۆی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و لایەنە بەشداربووەکانە کە ئەبێ یاسا و ڕێساکان بپارێزن.

شیاوی باسە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی عێراق ٢٢ی گوڵان بەرانبەر بە ١٢ ی مەی بەڕێوە دەچێت و نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵ بۆ دابین کردنی بێ خەوشی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی ڕابردوو پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە لە هەڵبژاردنەکان بەشداریان کردووە، بە مەبەستی واژۆی بەڵێننامەی ئەخلاقی لە هەولێر کۆ کردەوە.

News Code 18203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =