بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی جمهوورییەت، ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا دەرکردنی عوسمان بایدەمیر نوێنەری شانلی ئورفا و سەلما ئیرماک نوێنەری حەککاری لە پەرلەمانی تورکیای خستە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگەوە مافی نوێنەرانی ئەو دوو نوێنەرە کوردە سەندرایەوە.
پارتی دیمۆکراتیکی گەلان بە ڕەخنەی توند لە پرسی سەندنەوەی مافی نوێنەرایەتی ئەو دوو نوێنەرە کوردە، پەرلەمانیان بەجێ هێشت و ئەو دەنگدانەش بە زۆرینەی دەنگی نوێنەرانی پارتی داد و گەشە و پارتی جووڵەی نیشتمانی تورکیا پەسەند کرا.
بەم پێیە، ژمارەی نوێنەرانی پارتی دیمۆکراتی گەلان کە نوێنەرایەتییەکەیان بە شێوەی یەک لایەنە لە لایەن پەرلەمانەوە بەتاڵ کراوەتەوە گەیشتە ١١ کەس و کورسییەکانی ئەو پارتە لە پەرلەمان بۆ ٤٨ کورسی کەم بووەوە.
بۆچوونی ئێوە