عێراق مۆڵگەگەلی داعشی لە ناو خاكی سووریا بۆردومان کرد

نووسینگەی عەبادی لە بۆردومان کرانی مۆڵگەگەلی داعش لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان عێراق - سووریا، لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریە نیوز"، نووسینگەی میدیایی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد: بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ حكوومەتی سووریا، فڕۆكه‌گەلی جۆری F-١٦ی هێزی ئاسمانی عێراق لە هێرشێکی ئاسمانی لە ناو خاكی سووریا، گورزێكی كوشنده‌یان له‌ چه‌كدارانی داعش وه‌شاندووه‌.

نووسینگەی عەبادی لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو هێرشە ئاسمانییە هاوکاتی نیشاندانی بەرزبوونەوەی توانستی هێزی چەکداریی عێراق لە پێوشوێنگرتن و لەناوبردنی تیرۆریزم، بە هۆی مەترسیی داعش بۆ سەر خاکی عێراق ئەنجام دراوە.

بە وتەی نووسینگەی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هێزەکانی عێراقی بە لە ناوبردنی ماشینی مەرگی تیرۆریستیی داعش، مه‌ترسییه‌كانی ئەو گرووپە تیرۆریستیەیان ‌بۆ سنووره‌كانی عێراق پووچەڵ کردووە و فریای گیانی زۆربەی خەڵکی کەوتوون.

جەخت لەوەش کراوەتەوە: ئەو هێرشانە رێخۆشکەرن بۆ لەناوچوونی یەکجاریی داعش دوای تێکشکانی سەربازیی لە عێراق.

News Code 18198

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =