داعش لە دوای داگیرکردنی عەفرین، چالاک تر بووە

وتەبێژی هاوپەیمانی دژە داعش ڕایگەیاند کە لە دوای هێرشی داگیرکاری تورکیا بۆ سەر عەفرین، داعش ژیاوەتەوە و هێرشەکانی زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، ڕایان دیلۆن، وتەبێژی هاوپەیمانی دژە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا وتی: ڕێژەی هێرشەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا پاش ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین چڕ بووەتەوە.

ئەو جەختی کرد: لە کاتی هێرشەکەی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەی کوردنشینی عەفرین، هێرشەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر بوونەتەوە. دەیلی پرێس دەنووسێت ئەگەر ئەو هێرشانە درێژەیان ببێت و ئەمریکاش ناوچەکە بەجێ بێڵێت، ئەگەری دروست کردنی خیلافەتی دووهەم لە لایەن داعشەوە هەیە.

دیلۆن هەروەها وتی: پاش دەستپێ کردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین، هێزە کوردەکانی ئەندامی هێزی سووریای دیموکراتیک بەرەکانی شەڕی داعشیان لە ڕەقە و دەیرەزوور بۆ یارمەتی دان بە هاوزمانەکانی خۆیان لە عەفرین چۆڵ کردووە.

ئەم فەرماندە ئەمریکاییە جەختی کرد: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین پڕۆسەی شەڕی دژە داعشی لە سووریا کە لە لایەن هاوپەیمانانی ئەمریکاوە ئەنجام دەبوو هێواش و خاو کردووەتەوە.

وتەبێژی هاوپەیمانی دژە داعش نیگەرانیی خۆی لە بابەتی داگیر کردنی گوندەکان لە لایەن داعشەوە ڕاگەیاند و زیادی کرد: بۆ قەرەبوو کردنەوەی خاوی پڕۆسەی شەڕی دژە داعش لە سێ مانگی ڕابردوودا، هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش پەرە زیاتر دەکەینەوە.

News Code 18197

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =