شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی ئەمریکایان کرد

شاندێکی حکومەتی هەرێم و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا لەگەڵ پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە شارپرێس، شاندێکی حکومەتی هەرێم و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا لەگەڵ پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کۆبوونەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوێنێ چوارشەممە شاندێکی هەرێمی کوردستان کرد کە پێکهات بوون لە فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندەییە دەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان و بەیان سامی عبدالرحمان نوێنەری حکومەتی هەریم لە ئەمریکا سەردانی ویڵ هێرد ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە واشنتۆنیان کرد.

ماڵپەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەریمی کوردستان ڕایەگیاند: لە کۆبوونەوەکە قسە  لە سەر درێژەدان بە هاوئاهەنگی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرا و هاوکات چەند بابەتێکی وەک پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئاستەنگە سیاسی، ئابووری و مرۆڤییەکانی هەرێمی کوردستان دوا تێکشکاندنی داعش تاوتوێ کران.

شایانی باسە لە دوای ڕێفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریا بەرەو ساردی چووە و لەمڕووەوە ئەم سەردانەی گرنگی هەیە.

News Code 18195

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =