نێچیرڤان بارزانى و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان دیداریان کرد

نێچیرڤان بارزانى و یان كۆبیش لە میانەی دیدارێک پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراقیان تاوتوێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕووداو، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  و یان كۆبیش، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی دیدارێک پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراقیان تاوتوێ کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سه‌ر له‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  یان كۆبیش، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد.

له‌م دیدارە هه‌ر دوو لا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگی گوڵانی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق خواست.

پێشهاته‌كانى دیالۆگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كارى لیژنه‌كانى نێوان هه‌ر دوو لا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌وباره‌یه‌وه‌ نراون له‌ كردنه‌وه‌ى فڕۆكاخه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ناردنى به‌شێک له‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى دیالۆگ، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو كه‌ تیایدا جه‌ختیان له‌ گرنگى چاره‌سه‌ر كردنى هه‌موو كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه‌ كرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ و شه‌ڕى دژى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ش، تیشكى خرایه‌ سه‌ر.

News Code 18194

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =