شه‌ڕ له‌ دژی پاشماوه‌کانی داعش درێژه‌ی هه‌یه‌

هێزه‌کانی عێراق به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕیان به‌ دوای داعشییه‌کان و ئۆپراسیۆنێکی نوێیان ده‌ست پێ کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی ناوه‌ندی ئه‌منیه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنی تایبه‌تی هێزه‌کانی عێراق له‌ سه‌ر سنووره‌کانی سووریا له‌ دژی داعشییه‌کان لێدوانی دا.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: هێزه‌ ئه‌منییه‌کان توانیانه‌ تونلێکی نزیک زریاچه‌ی حه‌دیسییه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار بدۆزنه‌وه‌ که‌ تێیدا بۆمب و ۶۰ پشتێنی خۆکوژی بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ی ئه‌بوڕاسین دوو تونێلی دیکه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی داعشییه‌کانی تێدا بووه‌. له‌م ناوچه‌یه‌ ۳ پشتێنی خۆکوژی، دوو ماتۆرسیکلێت ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیراوه‌ و ۸ که‌سی دیکه‌ش گیراون.

وته‌بێژی ناوه‌ندی ئه‌منیه‌تی عێراق وتی: هێزه‌کانی عێراق ۱۰ بۆمبیان له‌ نه‌ینه‌وا و ۱۷ بۆمبیان له‌ عه‌مار گه‌بر دۆزیوه‌ته‌وه‌. ۶ که‌سیشیان له‌ ناوچه‌ی که‌وار له‌ موسڵ ده‌ستگی کردووه‌ که‌ ۸ بۆمبیان له‌گه‌ڵ بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ ناوچه‌ی سینییه‌ دوو بۆمب و هه‌روه‌ها ۶ بۆمب له‌ گوندی قڕته‌په‌ی نه‌نینه‌وا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هێزه‌کانی عێراق له‌ ۱۵ ئاڤریلی ئه‌مساڵ به‌ملاوه‌ ئۆپراسیۆنێکیان له‌ دژی پاشماوه‌کانی داعش له‌ باکووری ڕۆژئاوای عێراق و سه‌ر سنووره‌کانی سووریا ده‌ست پێ کردووه‌ تاکوو به‌ یه‌کجاره‌کی داعشییه‌کان له‌م ناوچانه‌ بنبڕ بکه‌ن.

News Code 18193

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =