ڕێککه‌وتنی سوننه‌ و کوردی عێراق بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆست ڕه‌ت کرایەوە

نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوونی هه‌ر جۆره‌ ڕێککه‌وتنی نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ و کورد سه‌باره‌ت به‌ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی سه‌رۆک کۆماری و سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامه‌ی "المشرق"ی عێراق؛ ئه‌شواق جاف له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: ده‌ست‌کراوه‌یی پۆستی سه‌رۆ پەرلەمانی عێراق زۆرتره‌ له‌ ده‌ست‌کراوه‌یی پۆستی سه‌رۆک کۆماری، هه‌ر بۆیه‌ مومکین نییه‌ ئه‌هلی سوننه‌ دەست هەڵگری‌ پۆستی سه‌رۆک په‌رله‌مانی بن.

ناوبراو جه‌ختیشی کرد: هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق له ‌ئارادا نییه‌.

شایانی باسه، پێشتر نوێنه‌ری ئیئتیلافی هێزه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌ ڕێککه‌وتنی نێوان کورد و سوننه‌ سەبارەت بە ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی سه‌رۆک په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق کردبوو.

News Code 18192

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =