پێنتاگۆن ئەگەری ناردنی سوپای عەرەبی بۆ سووریا ڕەت نەکردەوە

پێنتاگۆن ڕاپۆرتی ناردنی هێزە عەرەبییەکان بۆ سووریا لە جێگەی هێزەکانی ئەمریکا ڕەت نەکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە دەیلی سەباح، وتەبێژی پێنتاگۆن ئامادە نەبوو کە ڕەتی بکاتەوە کە هێزێکی وڵاتانی عەرەبی بڕیار وایە جێگەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا پڕ بکەنەوە.

ئێرک پاهان، وتەبێژی پێنتاگۆن وتی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوای لە هاوپەیمانەکانی واشنتۆن کردووە کە لە سووریا ڕۆڵی زیاتر بگێڕن.

شایانی باسە کە والستریت ژورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵی دا کە ئەمریکا دەیەوێت هێزێکی وڵاتانی عەرەبی لە جێگەی سوپای ئەمریکا لە سووریا جێگیر بکات تاکوو سەقامگیری ناوچەکە لە ئەستۆ بگرن.

ئەم دواکارییە لە وڵاتانی سعوودییە و عەرەبستان و ئیمارات کراوە، هەروەها داوا کراوە کە لە پڕۆسەی ئاوەدان کردنەوەی سووریا بەشداری بکەن.

لە لایەکی دیکەوە عادڵ جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاند کە ڕیاز ئامادەیە تاکوو هێز ڕەوانەی سووریا بکات.

News Code 18191

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =