بۆچوونی فه‌رمی به‌غدا دژایه‌تی کردنی هێزی عه‌ره‌بییه‌ بۆ سووریا

فاڵح فه‌یاز ڕایگه‌یاند که‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕه‌نگه‌ نته‌وانن هێزه‌ بۆ سووریا ڕه‌وانه‌ بکه‌ن تاکوو جێگره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عێراق گومانی هه‌یه‌ له‌وه‌ی که‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی بتوانن هێز ڕه‌وانه‌ی سووریا بکه‌ن تاکوو جێگه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا پڕ بکه‌نه‌وه‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌م وڵاتانه‌ توانی ئه‌وه‌یان نییه‌ هێزێک بۆ سووریا بنێرن که‌ بتوانن به‌رگه‌ی دۆخی قه‌یراناوی سووریا بگرن.

ئه‌و زیادی کرد: چون بۆ سووریا بۆ شه‌ڕ چون بۆ گه‌شت و گوزار نییه‌، بۆچوونی فه‌رمی عێراقیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ دژی ئه‌م پلانه‌یه‌ و لای وایه‌ سه‌رکه‌وتوو نابێت.

ئه‌م به‌رپرسه‌ عێراقییه‌ ئاماژه‌ی دا که‌ دۆخی عێراق و سووریا زۆر له‌ یه‌کتر ده‌چێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ عێراق په‌یوه‌ندی فه‌رمی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سووریا هه‌یه‌ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌کات.

فه‌یاز سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو له‌ عێراق وتی: هیچ لیستێک به‌ ته‌نیایی ناتوانێت ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق پێک بێنێت و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که‌ که‌سانی دیکه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانیان هه‌ڵده‌بژارد تێپه‌ڕی.

ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ حزبه‌ سیاسییه‌که‌ی ئه‌وان دیسان له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی حه‌یده‌ر عه‌بادی پشتیوانی ده‌کات.

ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق وتی: ئێمه‌ دژی دروست کردنی بنکه‌ی سه‌ربازی بۆ هێزه‌ بیانییه‌کانین و بابه‌تی ڕاوێژکاری سه‌ربازیش ده‌بێت سنووردار بکرێته‌وه‌ و به‌ پێی خواستی به‌غدا بێت.

News Code 18190

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =