بکوژی بنەماڵە دیواندەرەییەکە لە پێکدادانی چەکداریدا کوژرا

دۆسیەی کوژرانی بنەماڵە دیواندەرەییەکە بە کوژرانی بکوژ و پۆلیسێک و بریندار بوونی دوو پۆلیسی دیکە بەسترا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاری لێکۆڵینەوەی کەڵانتەری ١١ی شارستانی شاهین قەڵا، بە ناساندنەوەی شوێنی بکوژێک کە دوێنێ ٤ کەسی بە چەک لە دیواندەرە کوشتبوو، لە شارۆچکەی جانبازانی شاهین قەڵا لە نێوان پۆلیس و بکوژەکە پێکدادان هاتە ئاراوە.

لە ئەو پێکدادانەدا بکوژەکە بەرەو لای پۆلیس تەقەی کرد و بە هۆیەوە سەروان خەیروڵڵا ئەمان زادە دەکوژرێت و دوو سەربازی دیکەش بریندار دەبن و لە دواییدا بکوژەکەش دەکوژرێت.

شیاوی باسە بکوژەکە ڕۆژی ڕابردوو کاتژمێر ٦ ی بەرەبەیانی لە دیواندەرە بە یەک پارچە چەکەوە بەرەو لای بنەماڵەی ژنەکەی تەقە دەکات و بە هۆیەوە ٤ کەس لەوانە، خەزوور، خەسوو و هاوژینەکەی و کەسێکی تر دەکوژێت و کچێکیش بریندار دەکات و پاشان هەڵدێت.

News Code 18189

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =