کێشەی بازاڕیانی بانە بە گەڵاڵەی بازەرگانی سنووری چارەسەر دەبێت

فەرمانداری شاری بانە ڕایگەیاند کە کێشەی بازاڕیانی بانە بە پێی گەڵاڵەی بازەرگانی سنووری چارەسەر دەبێت و ئەمەش لە سوودی ئەوانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی پارێزگای کوردستان، محەمەد فەلاحی لە کۆبوونەوەی بازاڕیانی بانە وتی: بەرپرسانی پارێزگاکە لە دوای جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی بازەرگانی سنوورین، بە تایبەت وەرگرتنی مەعافیەتی باج بۆ سنوورنشینەکانی کوردستان.

ئەو زیادی کرد: کێشەی بازاڕیانی بانە بە پێی گەڵاڵەی بازەرگانی سنووری چارەسەر دەبێت و ئەمەش لە سوودی ئەوانە. یەکێک لە گرنگ ترین ئامانجەکانی ئەم گەڵاڵەیە سڕینەوەی دیاردەی کۆڵبەرییە کە لە ئاستی خەڵکی کوردستاندا نییە.

فەرمانداری بانە وتی: نوێنەری بانە و سەقز لە دوای ئەوەیە تاکوو پیلەوەری لە سنووری سەیرانبەنی بانە زیاتر پەرە بسێنێت. ئەم کارەش تەنیا بۆ خەڵکی شاری بانەدەکرێت و ڕێگە بە هات و چووی تڕانزیتی نادرێت.

ئەو هەروەها جەحتی کرد کە پارێزگاری کوردستان بەڵێنی داوە کە هەرچی زووترە بابەتی مەعافیەتی باج بۆ شاری بانە جێبەجێ بکات و لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ لەمبارەوە کۆ ببێتەوە. دڵنیا بن کێشەی خەڵک کێشەی ئێمەشە و لەدوای چارەسەر کردنی دەبین.

شایانی باسە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە کە خەڵکی شارە سنوورییەکانی ئێران بە هۆی داخرانی ڕێچکە سنوورییەکان دوکان و بازاڕەکانیان داخستووە.

News Code 18187

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =