ئەمریکا هەڕەشەی لە تورکیا کرد

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداریی دایە تورکیا لە هاریکاریکردنی روسیا لە سوریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاژانسی هەواڵی سپۆتینکی ڕوسیا، ئەمریکا جەختیشیکردەوە لە سەپاندنی سزا بەسەر ئەنقەرەدا ئەگەر بێتوو سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ بکڕێت.

 ویس میتچل یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی دانیشتنێکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا، داوای لە تورکیا کردووە بیربکاتەوە لە دەرئەنجامی هاوکاریکردنی لەگەڵ ڕوسیا لە سوریادا.

میتچل وتوویەتی: پێویستە لەسەر ئەنقەرە بیر لە دەرئەنجامی ئەو نەرمی نواندانە بکاتەوە کە بۆ مۆسکۆی دەکات لە پێناو چەند ئامانجێکی تاکتیکی لە سوریا.

ئاماژەش دراوە کە لایەنی تورکی بە شێوەیەکی پتەو هاریکاری لەگەڵ ڕوسیا و ئێران  دەکات، بێ گوێدانە پەیوەندییە پتەوەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

میتچل ئاماژەی بەوەشکردووە تورکیا سوورە  لە کڕینی سیستمی موشەکی جۆری ئێس ٤٠٠ لە ڕوسیا، ئەو بابەتەش بە گوێرەی "یاسای ٢٣١ی تایبەت بە رووبەڕووبونەوەی نەیارانی ئەمریکا" تورکیا ڕووبەڕووی سەپاندنی سزا دەکاتەوە و بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەریی دەبێت لە بەشداریکردنی تورکیا لە بەرنامەی تایبەت بە فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ٣٥".

News Code 18184

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =