۳ هه‌زار هێزی سەربازیی تورکیا دەر دەکرێن

وه‌زیری به‌رگری تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ۳ هه‌زار هێزی سەربازیی دیکه‌ی تورکیا که‌ سه‌ر به‌ جه‌ماعه‌تی گوڵه‌نن له‌ کار ده‌ر دەکرێن..

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، وه‌زیری به‌رگری تورکیا ڕایگه‌یاند له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌کان تێگه‌یشتین که‌ چینێک له‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی سوپای تورکیا سه‌ر به‌ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن بوون..

جانکلی جه‌ختی کرد: له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌ پێی یاسای دۆخی نائاسایی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ر ده‌که‌ین که‌ بچووکترین په‌یوه‌ندیان به‌ جه‌ماعه‌تی گوله‌نه‌وه‌ هه‌بووه‌. ئێمه‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌مان بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانیش ناردووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۶وه‌ تاکوو ئێسته‌ ئاکه‌په‌ به‌ بیانۆی کوده‌تا به‌ سه‌دان هه‌زار که‌سی له‌ کار دوور خستووه‌ته‌وه‌.

News Code 18183

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =