دمیرتاش ئامادەیی خۆی بۆ سەرۆک کۆماریی تورکیا ڕاگەیاند

سەلاحەدین دمیرتاش لە میانەی نامەیەک لە زیندانەوە ڕایگەیاند کە ئەمادەیی تەواوی هەیە تاکوو لە کێبەرکێی هەڵبژادنی سەرۆک کۆماری تورکیا بەشداری بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە جمهوریەت، سەلاحەدین دمیرتاش، سەرۆکی هاوبەشی پێشووی هەدەپە لە میانەی نامەیەک لە زیندانەوە ڕایگەیاند کە ئەمادەیی تەواوی هەیە تاکوو لە کێبەرکێی هەڵبژادنی سەرۆک کۆماری تورکیا بەشداری بکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم نامەیە لە زیندانی تیپی Fی ئەدیرنە و ڕێگای پارێزەرەکانییەوە بڵاوی کراوەتەوە و باسی پرسی کاندید بوونی دمیرتاش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا دەکات.

لە نامەیەدا هاتووە: لەبارەی بەربژاری سەرۆک کۆماریی پارتی دیموکراتیکی گەلان، بەرپرسانی حیزبەکە هەوڵی پێویستیان ئەنجام داوە و پاش ئەوە کە بڕیاری کۆتایی درا لە لایەن ئەنجومەنی ناوەندییەوە بەیاننامەیەک لەو بارەوە بڵاو دەکرێتەوە.

دەمیرتاش لەبارەی ئەگەری بەربژار بوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا ئاشکرای کرد: قەدەغەی سیاسی ببێت یا نەبێت، بەربژاری سەرۆک کۆماری ببم یا نەبم، من و پارتی دیموکراتیکی گەلان وتەی زۆرمان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری پێیە و دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانیش پێوەندیی بە هەڵویستی ئێمەوە هەیە. سەرەتا دۆخەکە لە نزیکەوە تاوتوێ دەکەین و پاشان لەبارەی بەربژار بوونەوە بڕیار دەدەین.

News Code 18182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =