ئەردۆغان بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێش وەختی قبووڵ کرد

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە لە گەڵ بەرێوە چوونی هەڵبژاردنی پێش وەختی ئەو وڵاتە لە سێهەمی پووشپەڕ ڕێککەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە لە گەڵ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێش وەختی ئەو وڵاتە لە ٢٤ ی جوون بەرانبەر لە گەڵ سێهەمی پووشپەڕ ڕێککەوتووە.

بەم پێیە، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێش وەختی پەرلەمانی و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە ٢٤ی جوون بەرێوە دەچێت.

ئەو بڕیارە پاش کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەی ئەو وڵاتە لە گەڵ دەوڵەتی باخچەڵی سەرۆکی پارتی جووڵەی نیشتمانی لە کۆشکی سەرۆک کۆماری لە ئەنقەرە ڕاگەیێندراوە.

شیاوی باسە، باخچەڵی ڕۆژی ڕابردوو لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی پارتەکەی خۆی پێشنیاری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێش وەختی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانی تورکیای لە ٢٦ ئۆگۆستی ئەمساڵی دابوو.

News Code 18181

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =