هێرش بۆ سه‌ر سووریا بێ ئەنجام بووه‌

ڕێکخراوی هه‌واڵگری ڕژیمی زایۆنی، ناسراو به‌ موساد ڕایگه‌یاند که‌ ئامانجەکانی ‌هێرشی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکا، بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر سووریا نه‌پێکراوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی فه‌له‌ستین، ماڵپه‌ڕی ئینترنتی ڕۆژنامه‌ی عبری زمانی یه‌دیعوت ئارۆنۆت له‌ زاری به‌رپرسێکی موساده‌وه‌ نووسی که‌ هێرش بۆ سه‌ر سووریا بێ ئه‌نجام بووه‌ و کارامه‌یی نه‌بووه‌ و نه‌یتوانیوه‌ ئامانه‌جه‌کانی خۆی بپێکێت.

ئه‌م به‌رپرسه‌ زایۆنییه‌ پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئه‌م هێرشانه‌ ناتوانێت به‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی سووریا بگرێت که‌ جارێکی دیکه‌ هێرشی کیمیایی ئه‌نجام نه‌دات.

ئه‌م به‌رپرسه‌ی موساد جه‌ختی کرد که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ته‌نیا داوای کردووه‌ که‌ له‌ ڕێگه‌ی هێرش به‌ سووریا نیشان بدات که‌ کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و ئامانج له‌ناو بردن توانی کیمیایی سووریا نه‌بووه‌.

News Code 18179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =