دەوڵەت "یۆرۆ"ی کردە دراوی پێوەر

ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی خۆی بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆمار، وەزارەتخانەکان، ڕێکخراوەکان و کۆمپانیا دەوڵەتییەکانی بە ئەرک کرد کە لەوە بە دوا "یۆرۆ" لە کاروباری دراودا بکەنە دراوی پێوەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی خۆی بە سەرۆکایەتی حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، وەزارەتخانەکان، ڕێکخراوەکان و کۆمپانیا دەوڵەتییەکانی بە ئەرک کرد کە لەوە بە دوا دراوی "یۆرۆ" وەک دراوی پێوەری ڕاپۆرت و بڵاوکردنەوەی ئامار، زانیاری و دەیتاگەلی ماڵیی خۆیان بە کار بهێنن.

هەروەها بە پێی ئەو بڕیارە داوا لە بانکی ناوەندیش کرا کە لە بەرواری ڕاگەیاندنی ئەو پڕۆژە یاسایە، نرخی بەرابەری ڕیاڵ هەمبەر بە یۆرۆ بە شێوەی بەردەوام ڕاگەیێنێت و ئیدارەی بکات.

لە درێژەی دانیشتنەکەی ئەوڕۆ، هەندێک پێشنیاری دەزگاگەلی بەڕێوەبەری دوای لێکدانەوە و تاوتوێ کران لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسند کران.

News Code 18178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =