دانوستانی ڕاستەقینە، چارەسەریی قەیرانەکان دەستەبەر دەکات

"سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە دیداری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران جەختی کرد: ئامادەبوون لە دانوستانگەلی ڕاستەقینە، چارەسەریی قەیرانەکانی ناوچە دەستەبەر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، سەید عەباس ساڵحی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامی ئێران سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لەو دیدارەدا کە لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بەڕێوە چوو، وێرای بەسەرکردنەوەی پرسە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات، ئاسۆگەلی هاوکاری بە تایبەت لە بوارە فەرهەنگییەکان و هەروەها رێگەی تۆکمەکردنی ئەو هاوکارییانەیان لێک دایەوە.

حەکیم وێرای پێداگری لە مێژوو و هاوبەشیی چالاکانەی گەلانی ئێران و عێراق لە دەوڵەمەندکردنی شارستانییەت و کۆمەڵگای مرۆیی لە رێگەی ئەندێشە و ئاگاییەوە، ڕایگەیاند: گەلانی ئەو دوو وڵاتە پشكێکی بەرچاویان هەیە لە پێگەیاندنی شارستانییەتی ئیسلامی.

ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین وێرای بانگهێشتی هەمووان بۆ ئارامبوون و پەنا بردنە بەر ئاوەز و گفتوگۆ بۆ چارەسەریی کێشەکان، جەختی کرد: ئامادەبوونی هەمووان لە سەر میزی گفتوگۆی راستەقینە، کۆتایی هاتنی قەیرانەکانی ئێستای ناوچە دەستەبەر دەکات.

News Code 18177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =