ئێران ئامادەی پاڵپشتی هەمە لایەنە لە نەتەوەی عێراقە

وەزیری بەرگری ئێران لە درێژەی بەرنامەکانی لە عێراق، لە گەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و لیژنەی سەربازی ئەو وڵاتە دیدار کرد و لە سەر پرسی ناوچەکە دانوستان و گفتوگۆی کرد.

 بە ڕاۆپرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگری، ئەمیر سەرتیپ حاتەمی وەزیری بەگری ئێران لە ئەو دیدارەدا وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنە گەورەکانی عێراق بە سەر تیرۆریزمدا، لە سەر ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵپشتی هەمە لایەنە لە نەتەویە عێراق هەر وەک ڕابردوو جەختی کرد.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە عێراق لە سەێبەری یەکگرتوویی نیشتمانی، بیری بەرپرسان، هەوڵی بەرپرسان و فیداکاری لاوانی عێراقی ئەو دەسکەوتانەی دەست خستووە، ئاشکرای کرد: ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق، ڕوانگەیەکی گشت گیر لە سەر بنەڕەتی عێراقێکی یەکپارچەیە و لە سەر ئەو باوەڕەین ئاسایش و پاوەجێی عێراق بۆ تەواوی ناوچەکە گرنگایەتی هەیە.

وەزیری بەرگری بە ئاماژە بە تواناییەکانی وەزارەتی بەگری ئێران، ئامادەیی ئەو وەزارەتخانەیە بۆ هاوکاری لە گەڵ عێراق لە بوارە دیاری کراوەکانی ڕاگەیاند.

سەرلەشکەر غانمی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراقیش لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە هاوکاری بەربڵاوی دوو وڵاتەکە لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم بە ئامانجی پاک کردنەوەی تەواوی خاکی عێراق لە تیرۆریستەکان، لە دەوری بەرچاوی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرکەوتنەکانی عێراق دەسخۆشی کرد.

ناوبراو بە پێشکەش کردنی ڕاپۆرتێک لە دوایین دۆخی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد: عێراق سەرکەتن بە سەر داعشی ڕاگەیاندووە و هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی خەرکی پاک کردنەوەی بڕێک ناوچەن و دەسکەوتی گەورەشیان لە بواری ئاسایشدا دەست خستووە.

غانمی بە وتنی ئەوەی کە ئێران بەردەوام لە سەختییەکان و سەردەمی شەڕ دژی داعش لە گەڵ عێراق بووە، وتی: ئێمە ئەوەمان بینی کە لە ئەو کاتەدا خوێنی دوو نەتەوەکە تێکەڵ بوو و دڵنیاین لە ڕەوتی ئاوەدان کردنەوەی عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا و بە تایبەتی پێداویستییە بەرگرییەکان و بووژانەوەی ئابووریش لە گەڵمان دەبن.

News Code 18176

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =