دیداری حه‌کیم له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا

سه‌رۆکی به‌ره‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق له‌گه‌ڵ برێت مه‌ک گۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نووسینگه‌ی حیکمه‌تی نیشتمانی، برێت مه‌کگۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ ئاماده‌ بوون له‌ نووسینگه‌ی گرووپی حیکمه‌تی نیشتمانی له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌مار حه‌کیم دیداریان کرد.

له‌م دیداره‌ سه‌باره‌ت به‌ دواین گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ و جیهان و هه‌روه‌ها گۆڕانکاره‌کانییه سیاسی و ئه‌منییه‌کانی عێراق گفتوگۆیان کرد.

سه‌ید عه‌مار حه‌کیم جه‌ختی له‌ بوونی پلانێکی شه‌فاف له‌ به‌رده‌م هێزه‌ عێراقییه‌کان کرد تاکوو له‌م پلانه‌ ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتوو و نیشتمانی و له‌ سه‌ر خواستی خه‌ڵک بێته‌ سه‌ر کار و خزمه‌تی هه‌موو چینه‌کانی عێراق بکات.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: حیکمه‌تی نیشتمانی له‌ به‌رابه‌ری و ته‌وازۆنی خه‌ڵک، دروست کردنی ڕێکخراوه‌کان و به‌دی هێنانی گه‌شه‌ی ئابوور و شه‌ڕی دژه‌ گه‌نده‌ڵ و خزمه‌ت به‌ خه‌ڵک و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ لاوان به‌ ته‌واوی پشتیوانی ده‌کات. هه‌روه‌ها عێراق ده‌بێت خۆی له‌ شه‌ڕ و ناکۆکییه‌ ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان به‌ جدی بپارێزێت.

حه‌کیم هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که‌ گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌منیه‌ت و ئاشتی ناوچه‌که‌ ده‌کات و وتی: ڕه‌نگه‌ سێبه‌ری ئه‌م ناکۆکییانه‌ به‌ سه‌ر پڕۆسه‌ی جێگیر کردنی سه‌قامگری عێراق کاریگه‌ری هه‌بێت؛ له‌م ڕووه‌وه‌ عێراق داوا ده‌کات تاکوو کێشه‌کان به‌ دیالۆگ و دانوستان چاره‌سه‌ر بکرێت.

News Code 18171

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =