جەنایەتکارانی رۆژئاوایی بە دوای پیلانگێڕی نوێیەوەن

فەرماندەی قەرارگای لەشکەری ٢٨ی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: جەنایەتکارانی رۆژئاوایی پاش بێ هیوا بوون لە گرووپگەلی تەکفیری و وەڕێخستنی شەڕی بە وەکالەت لە دژی سووریا و یەمەن، بە دوای پیلانی نوێیەوەن.

فەرماندەی قەرارگای لەشکەری ٢٨ی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: جەنایەتکارانی رۆژئاوایی پاش بێ هیوا بوون لە گرووپگەلی تەکفیری و وەڕێخستنی شەڕی بە وەکالەت لە دژی سووریا و یەمەن، بە دوای پیلانی نوێیەوەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ بەرزگەری ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی ساڵوەگەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە سنە بەڕێوەچوو، وتی: هەزار پێشمەرگەی موسڵمان شەهید بوونە و پێنج هەزار و ٤٨٠ کەسیش لە پارێزگای کوردستان بە شەهیدبوون گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی وڵات بەخت کردووە.

وتیشی: رۆژئاوا پاش بێ هیوا بوون لە گرووپگەلی تەکفیری و وەڕێخستنی شەڕی بە وەکالەت لە دژی سووریا و یەمەن، بەردەوام بە دوای پیلانگەلی نوێیەوە بووە.

بەرزگری بە ئاماژە بە خوێن گەرمی، لێهاتوویی و قارەمانێتی خەڵکی کوردستان، جەختی کرد: تەواو دوژمنانی ئێران بزانن، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی بە چەکی نوێ و بە باڵاترین ئاستی توانستی جەنگی بەرەنگاریان دەبێتەوە و ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هێرش و هەڕەشەیەکە.

News Code 18168

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =