ناکۆکیی دووبارەی بەرلین – ئەنقەرەی بەدواوە بوو

دەستگیریی هەواڵنێڕی ئەڵمانی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپێکی تیرۆریستی، بۆ جارێکی دیکە بۆ هۆی ناکۆکیی نێوان بەرلین و ئەنقەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی فرانکفۆرتێر ئاڵگماینە، قۆڵبەست کردن و دەستگیریی هەواڵنێڕی ئەڵمانی لە ئەستەنبۆڵ بۆ جارێکی دیکە بووە هۆی تەشەنەسەندنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان بەرلین و ئەنقەرە.

عادڵ دەمیرچی هەواڵنێر و یارمەتیدەری کۆمەڵایەتی لە ڕەوتی سەفەری یەک حەوتەیی بۆ تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری کردنی گرووپێکی تیرۆریستی قۆڵبەست و دەستگیر کرا.

سەرچاوەگەلی ئەمنیی تورکیا لەوبارەوە بە ئاماژە بەوەی کە ئەو هەواڵنێر و هاووڵاتییە ئەڵمانییە رۆژی هەینی لە شوێنی مانەوەی لە ئەستەنبۆڵدا دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کراوە، ڕایانگەیاند: دەمیرچی بە ئەندامێتی لە پارتی کۆمۆنیست – مارکسیست لێنینیست تۆمەتبارە کە لە تورکیا بە گرووپێکی تیرۆریستی دەناسرێت.

هاوکات پۆلیسی ئەستەنبۆڵ بە ئاماژە بە لێپێچینەوە ئەنجام دراوەکان لە دەمیرچی، ڕایگەیاند: هێشتا کاتی ئازادی شیمانەیی یان مانەوەی ناوبراو لە زینداندا ڕوون نییە.

شایانی باسە کە پێشتریش تورکیا بە دەستگیرکردنی دەنیز یووجێل هەواڵنێری ئەڵمانی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، پەیوەندەییەکانی لە گەڵ ئەڵمانیا تەشەنەدار کردبوو.

News Code 18166

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =