پێشوازی هەده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌ختی تورکیا

سه‌رۆکی هاوبه‌شی حزبی دیموکڕاتیکی گه‌لان له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌ پێشنیاری ده‌وڵه‌ت باغچه‌لی بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ تورکیا وتی: وه‌ک هه‌ده‌په‌ ده‌ڵێین ئه‌مه‌ گۆڕه‌پانه‌که‌، فه‌رموون ئاماده‌ین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ جمهوریه‌ت، په‌روین بۆڵدان، سه‌رۆکی هاوبه‌شی حزبی دیموکڕاتیکی گه‌لان له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌ پێشنیاری ده‌وڵه‌ت باغچه‌لی بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ تورکیا وتی: وه‌ک هه‌ده‌په‌ ده‌ڵێین ئه‌مه‌ گۆڕه‌پانه‌که‌، فه‌رموون ئاماده‌ین.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و زیادی کرد: من دوو حه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا لێره‌ ڕامگه‌یاند که‌ حزبی داد و گه‌شه‌ و جه‌هه‌په‌ ماتڵی ساڵی 2019 نابن، هیچ که‌س قسه‌کانی ئه‌مڕۆی باخچه‌لی به‌ قسه‌ی خۆی نازانێت، به‌خچه‌لی به‌ بێ ئاگاداری ئه‌ردۆغان ئه‌م قسانه‌ ناکات.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئه‌وردۆغان به‌رده‌وام جه‌ختی کردووه‌ که‌ هه‌ڵبژاردن له‌ کاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، بۆیه‌ ئه‌م ئه‌رکه‌ی به‌ باخچه‌لی سپاردووه‌ تاکوو له‌ قسه‌کانی خۆی هه‌ڵنه‌گه‌ڕێته‌وه‌. له‌ حاڵێکدا باسی هه‌لبژاردنی پێش وه‌خت ده‌که‌ن که‌ هێشتا حاڵه‌تی نایاسایی درێژه‌ی هه‌یه‌ و له‌ وه‌ها حاڵه‌تێکدا چۆن هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بولدان هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر بڕیارێک بۆ هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت بدرێت ئێمه‌ وه‌ک هه‌ده‌په‌ ئاماده‌ین و ده‌ڵێن ئه‌مه‌ گۆڕه‌پانه‌که‌ فه‌رموون. ئێمه‌ به‌شداری ده‌که‌ین. به‌ سه‌رجه‌م لاینه‌ چه‌پ و مافخوازه‌کانی ژنان له‌ تورکیا ڕایده‌گه‌یه‌نم کاتی دوور خستنه‌وه‌ی داد و گه‌شه‌ له‌ ده‌سه‌لات له‌م وڵاته‌ گه‌یشتووه‌.

News Code 18165

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =