ئۆپراسیۆنی پاک کردنه‌وه‌ی ئه‌نباری ده‌ستی پێ کرد

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ده‌ست پێ کردنی ئۆپراسیۆنی پاک کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی جه‌زیره‌ و ئه‌علای فورات له‌ ئه‌نبار له‌ پاشماوه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش هه‌واڵی دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ده‌ست پێ کردنی ئۆپراسیۆنی پاک کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی جه‌زیره‌ و ئه‌علای فورات له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ پاشماوه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش هه‌واڵی دا.

حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد: ئێمه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ر گرتن به‌ دروست بوونه‌وه‌ و سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ئۆپراسیۆنی ئه‌منیه‌تی خاوێن کردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌کانمان ده‌ست پێ کردووه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: کاره‌کانی ئه‌م دواییه‌ له‌ دژی گه‌نده‌ڵکاره‌کان په‌یامێکی ڕوونه‌ که‌ ئێمه‌ سوورین له‌ شه‌ڕی دژ به‌ گه‌نده‌ڵکاری و له‌م هه‌نگاوه‌ش ڕاناوه‌ستین.

شایانی باسه‌ که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕۆژی ۱۰ی ئاڤریل جه‌ختی کرد که‌ له‌ دژی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ئۆپراسیۆنێکی سربازیان ده‌ست پێ کردووه‌ تاکوو داعش به‌ هیچ له‌ونێک مه‌جالی دزه‌ کردنه‌وه‌ی دووباره‌ی بۆ ناو عێراق به‌ ده‌ست نه‌هێنێته‌وه‌.

News Code 18162

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =