گه‌ڵاله‌ی وانه‌ وتنه‌وه‌ی زمانی دایکی له خوێندنگه‌کانی ئێران ئاماده‌ کرا

وته‌بێژی لێژنه‌ی ئاوەدان کردنەوەی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگه‌یاند که‌ گه‌ڵاله‌ی وانه‌ وتنه‌وه‌ی زمانی دایکی له خوێندنگه‌کانی ئێران ئاماده‌ کراوه‌ و واژۆ بۆ جێبه‌جێ کردنی کۆ ده‌کرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌دیف به‌دری، وته‌بێژی لێژنه‌ی ئاوەدان کردنەوەی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگه‌یاند که‌ گه‌ڵاله‌ی وانه‌ وتنه‌وه‌ی زمانی دایکی له خوێندنگه‌کانی ئێران ئاماده‌ کراوه‌ و واژۆ بۆ جێبه‌جێ کردنی کۆ ده‌کرێته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: به‌ پێی به‌ندی پازده‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران زمانی دایکی ده‌بێت له‌ وڵاتدا به‌ فه‌رمی وه‌ک وانه‌ بوترێته‌وه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تاکوو ئێسته‌ ئاسته‌نگه‌کان ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ که‌ ئه‌م به‌نده‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران جێبه‌جێ بکرێت.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئه‌رده‌بیل، نه‌مین، نه‌یر و سه‌رعه‌ین له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: ئێسته‌ ژماره‌ی واژۆکان له‌ زیاد بوون دایه‌ به‌ ئاستی یاسایی بگات ده‌یخه‌ینه‌ بواری جێبه‌جێ کردن که‌ هیواداراین له‌ سه‌رتانسه‌ری ئێران زمانی دایکی له‌ ته‌نیشت زمانی فارسی بوترێته‌وه‌. که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ لێهاتوویی ئێتنیکه‌کانی ئێران ده‌توانێت په‌ره‌ی زیاتر به‌ گه‌شه‌ سه‌ندنی وڵاته‌که‌مان بدات.

شایانی باسه‌ ماه‌وی چه‌ند ساڵێکه‌ که‌ باسی وانه‌ تونه‌وه‌ی زمانی دایکی له‌ خوێندنگه‌کانی ئێران به‌ جدی باسی لێ ده‌کرێت و تاکوو ئێسته‌ش له‌ قۆناغی مام ناوه‌ندی مامۆستایانی زمانی فارسی له‌ به‌شێک له‌ کتێبه‌که‌ی خۆیان زمانی کوردی وه‌ک گۆشه‌یه‌ک چه‌ند ساڵێکه‌ له‌ شاره‌ کوردییه‌کانی ئێران ده‌ڵێنه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ شاری سه‌قز بۆ زمانی کوردی کتێبێکیش نووسراوه‌ته‌وه‌ هه‌ر ساڵ له‌ نێو خوێندکاره‌کان بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.

News Code 18158

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =