نوێنه‌ری ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی دیداری کرد

هه‌نارده‌ی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه‌ داعش له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دیداری کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کانالی سومرییه‌، برێت مه‌ک گۆرک، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه‌ داعش دوێنێ له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراه‌وه‌که‌ی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌م دیداره‌ په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی هه‌ر دوو وڵات و ئاڵ و گۆڕه‌ سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌کان گفتوگۆی له‌ سه‌ر کرا.

قۆناغی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق، دۆخی ناوچه‌که‌ و له‌ناو بردنی پاشماوه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش ته‌وه‌ری گفتوگۆکانی ئه‌م دیداره‌ بوون.

مه‌ک گۆرک له‌ دیداری حه‌یده‌ر عه‌بادی وتی: عێراق له‌ ڕێگه‌ی دروستی خۆی دایه‌ و ئه‌مریکا له‌ ئاوه‌دانی و به‌هێز کردنی ئه‌منیه‌تی عێراق له‌ داهاتووشدا پشتیوانی ده‌کات.

حه‌یده‌ر عه‌بادیش جه‌ختی کرد له‌ یه‌کپارچه‌یی عێراق و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ و دابین کردنی ئه‌منیه‌ت بۆ سه‌رمایه‌دانه‌ری هه‌واڵی دا.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد له‌ سه‌ر له‌ناو بردنی پاشماوه‌ی تیرۆریسته‌کان له‌ ناوچه‌که‌.

News Code 18156

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =