هەولێر و بەغدا لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك ڕێکنەکەوتن

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیكردەوە، كە رێككەوتن بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك ‌و ناوچە جێناكۆكەكان هەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هیچ رێككەوتنێك لەنێوان هەرێمی كوردستان ‌و عێراقدا نییە، بۆ گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند: ئێمە لەبارودۆخی ئەمنی خراپی ناوچەكانی كەركوك ‌و جێگەناكۆكەكان ئاگادارین ‌و لەو بارەشەوە بەغداو هاوپەیمانیشمان ئاگاداركردووەتەوە و نیگەرانین لەو دۆخەش .

نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی راگەیاند، بۆ هەوڵەكانی بەغدا بۆ گێڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان.

 ئەوەشی راگەیاند، كە هەولێڕ ئامادەیە هاوكاری لەو بارەوە لەگەڵ بەغدا بکات.

News Code 18155

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =