هاوکاریی تاران، مسکۆ و ئەنقەرە لە پرسی سووریادا درێژەی بێت

ڕۆحانی و ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا ئەمڕۆ ڕێککەوتن کە هاوکارییەکانی نێوان تاران، مسکۆ و ئەنقەرە لە پرسی سووریادا درێژەی بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، حەسەن ڕۆحانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا رۆژی سێ‌شەممە و لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا جەختیان لە زەروورەتی درێژەی هاوکارییەکانی نێوان تاران، مسکۆ و ئەنقەرە لە پرسی سووریادا کردەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا، لایەنەکان لە پەیوەندییەدا جەختیان کرد کە ئەو هاوکارییە تا گەیشتن بە رێگەچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی ئێستای سووریا درێژەی بێت.

ڕۆیتێرز ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەردۆغان لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا وتوویەتی کە دەبێ پێشگری بکرێت لە هەر جۆرە هەنگاوێک کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ناکۆکی و ئاژاوەی زیاتری ناوچە.

لێدوانەکانی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە ئەنقەرە دوو رۆژ لەوە پێش پالپشتیی خۆی بۆ هێرشی رۆژی شەممەی پێشووی رۆژئاواییەکان بۆ سەر سێ شوێنی ئەنقەرە ڕاگەیاندبوو.

News Code 18152

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =