کۆنفڕانسی که‌سایه‌تی کورد له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

پارێزگاری کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ یه‌کێک له‌ به‌رنامه‌کانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ بردنی کۆنفڕانسی که‌سایه‌تییه‌کانی کورد له‌ هه‌موو ناوچه‌ کوردییه‌کان له‌ پارێزگای کوردستان ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌همه‌ن مورادنیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان و فه‌رهه‌نگیانی کوردستان وتی: ده‌بێت ڕێکاری باش بۆ ڕزگار بوون له‌ کێشه‌کانی چینی هه‌نه‌رمه‌ند و بواری فه‌رهه‌نگ بدۆزرێته‌وه‌ تاکوو ڕێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی بکرێته‌وه‌.

مواردنیا درێژه‌ی دا: ئێمه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کان چ کشت و کاڵی، پیشه‌ و ئابووری له‌گه‌ڵ کێشه‌ ڕووبه‌ڕووین و ده‌بێت هه‌موو ئه‌مانه‌ پێکه‌وه‌ هاوته‌راز ته‌ماشا بکرێت.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌موو ئێمه‌ له‌وه‌ی که‌ڵکی باش له‌ سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌ هه‌موو بواره‌کان نه‌کراوه‌ و ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ دروست بووه‌، به‌رپرسین. ئێمه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان و که‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌کانی کورد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ ڕێکاره‌کانی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان به‌ ئێمه‌ به‌رپرس ڕابگه‌یه‌نن.

پارێزگاری کوردستان هه‌روه‌ها وتی: به‌ بڕی ۴۳ ملیار ته‌مه‌ن بۆ که‌رتی فه‌رهنگی و هونه‌ری کوردستان دابین کراوه‌ و به‌ مه‌به‌ستی ته‌واو کردنی پڕۆژه‌ی گه‌له‌ری فه‌رهه‌نگی سنه‌ ۲۰ ملیار تمه‌ن بودجه‌ دابین کراوه‌ که‌ ئێسته‌ ڕاده‌ستی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان کراوه‌.

مواردنیا هه‌روه‌ها وتی: بۆ ڕێکخستنی ماڵی مۆسیقای کوردی ۳ ملیار تمه‌ن بودجه‌ له‌ وه‌زاره‌تی جاده‌ و بانه‌کان وه‌رگیراوه‌ که‌ به‌ زوویی کاره‌کانی ده‌ست پێ ده‌کات.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد که‌ ئه‌مساڵ به‌ مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له‌و که‌سایه‌تییه‌ کوردانه‌ی که‌ زیندوون کۆنفڕانسی که‌سایه‌تی کورد له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین که‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ کوردییه‌کان ده‌گرێته‌وه‌ که‌ هیوادارین به‌ باشی به‌ڕێوه‌ بچێت.

News Code 18151

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =