لە هێرشەکانی ئەم دواییانە بۆ سەر سووریا لایەنگری هیچ کەس نین

ئاڵدر خەلیل، ئەندامی بزووتنەوەی دیمۆکراتیکی کوردەکانی سووریا لە لێدوانێکدا بە ڕاگەیاندنی بێ لایەنی لە هێرشەکانی ئەم دواییانەی دەوڵەتە ڕۆژاواییەکان بۆ سەر سووریا ڕایگەیاندووە: پێوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا وەکوو پێش نامێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری زەرنیوز، ئاڵدەر خەلیل، ئەندامی بزووتنەوەی دیمۆکراتیکی کوردەکانی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەم دواییانەی دەوڵەتە ڕۆژاواییەکان بۆ سەر سووریا ڕایگەیاند: ئەگەر کەسانی تر لە سەر کاغەزەوە لە گەڵ چەکی کیمیایی دژایەتی دەکەن، ئێمەی کورد غەم و سەختیی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییمان ئەزموون کردووە. هەر بەو بۆنەوە ئێمە لە گەڵ هەر کەسێک کە دەست دەبات بۆ چەکی کیمیایی دژایەتی دەکەین. سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییانەش لایەنگری هیچ کەس نین و پاڵپشتی لە چارەسەری ئاشتیخوازانە دەکەین.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئەمریکا هەوڵ دەدات کاریگەری ڕووسیا لە سووریا کەم بکاتەوە. ئامانجی ئەمریکا تێکدانی هاوپەیمانی ڕووسیا- تورکیا- ئێرانە.

خەلیل بە ئاماژە بە ڕەزامەندی و پاڵپشتی تورکیا لە هێرشەکان وتی: پاش ئەو کارە تورکیا بڕێ گۆڕابکاری لە پێوەندییەکانی خۆی دروست دەکات، پاش ئەمە پێوەندی تورکیا لە گەڵ ڕووسیا و ئێران وەکوو ڕابردوو نابێت. پێوەندیانیش لە گەڵ ئەمریکا و ڕۆژاوا وەکوو ڕابردوو نابێت.

News Code 18149

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =