عێراق دوای شکستی داعش له‌ قۆناغێکی نوێ دایه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی: دوای ته‌واو کردنی قۆناغی مه‌ترسیداری ئازاد کردنی خاکی عێراق له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کان، ئێمه‌ له‌ قۆناغی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی داعشدا وه‌ستاوین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به‌ کردنه‌وه‌ی کارگه‌یه‌کی چیمه‌نتۆ له‌ پارێزگای مه‌سنا وتی: عێراق به‌ سه‌ر داعشدا زاڵ بووه‌ و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌دیمان هێنا وه‌ک موعجزه‌یه‌ک وابوو، ئێسته‌ ده‌بێت هه‌نگاو به‌ره‌و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌مان بنێین.

عه‌بادی هاوکات له‌گه‌ڵ ئاماژه‌ کردن به‌ گه‌ڵاڵه‌کانی عێراق که‌ که‌ڵکیان لێده‌برێت، وتی: ئێمه‌ لا ئان و ساتی چوونه‌ قۆناغێکی نوێی دوای تێپه‌ڕاندنی قۆناغێکی زۆر مه‌ترسیدارین که‌ بووه‌ هۆی ئازاد بوونی هه‌موو خاکی عێراق له‌ ده‌ستی ترۆریسته‌کانی داعش.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد له‌ ده‌ست گرتن به‌ سه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌کانی عێراق ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی یه‌کپارچه‌یی و ئاودان کردنه‌وه‌ی وڵات به‌ ده‌ست دێت و زیادی کرد: هه‌موو هه‌ولی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ ده‌بێت تاکوو ده‌رفه‌تی هه‌لی کاری زیاتر بۆ لاوانی عێراق بڕه‌خسێنێت، ئێسته‌ دۆخه‌که‌ بۆ هاتنه‌ مه‌یدانی که‌رتی تایبه‌ت کراوه‌یه‌ و داوایان لێ ده‌که‌ین که‌ هاوکاری ده‌وڵه‌ت بکه‌ن.

News Code 18146

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =