یۆنان ۸ ئه‌فسه‌ری کۆده‌تاچی تورکیای ئازاد کرد

وه‌زیری دادی یۆنان وتی: دوای ۱۸ مانگ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ۸ ئه‌فسه‌ری تورکیا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ زیندانی کردنی ئه‌م که‌سانه‌ بوونی نییه‌ و ئازاد ده‌کرێن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی تلگراف، ئیستاوروس کۆنتۆنیس، وه‌زیری دادی یۆنان وتی: دوای ۱۸ مانگ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ۸ ئه‌فسه‌ری تورکیا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ زیندانی کردنی ئه‌م که‌سانه‌ بوونی نییه‌ و ئازاد ده‌کرێن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م ۸ که‌سه‌ به‌ هۆی کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ی تورکیاوه‌ ده‌ستگیر کرابوون، ۱۸ مانگه‌ له‌ یۆنان زیندانین و له‌ مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ ئازاد ده‌کرێن.

ئه‌و له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ هیچ داوایه‌ک بۆ دادگایی کردنی ئه‌م ۸ ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌نجام نه‌بووه‌ و ئاماژه‌ی دا: به‌م پێیه‌ دوای ۱۸ مانگ زیندانی ئه‌وان له‌ خاکی یۆناندا ئازاد ده‌بن، هیچ ئاسته‌نگێک بۆ ئه‌م کاره‌ بوونی نییه‌.

شایانی باسه‌ که‌ یۆنان داواکاری تورکیا بۆ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی ئه‌م ۸ ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای تورکیای ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌.

News Code 18144

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =