دیوانی دادی ئەورووپا لە تیرۆریست بوونی پەکەکە دەکۆڵێتەوە

بڕیارە دیوانی دادی ئەورووپا سەبارەت بە تیرۆریستی بوون یان نەبوونی پەکەکە بڕیار بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی مۆرنینگ ستاری بەریتانیا، بڕیارە ئەمڕۆ لە دانیشتنی دیوانی دادی ئەورووپا بە ئامادەبوونی پارێزەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و رێبەرانی ئەو پارتە بەڕێوە بچێت و دادگە دوای بیستنی لێدوانە جۆراوجۆرەکان، سەبارەت بە تیرۆریست بوون یان نەبوونی پەکەکە بڕیار بدات.

داوا لە دیوانی دادی ئەورووپا بۆ بڕیاردان لەبارەی ئەو پرسە لە لایەن نووسینگەی یاسایی (Prakken d’Oliveira) لە هولەندا ئەنجام دراوە و دەنگی دیوانی دادی ئەورووپا کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لە سەر بڕیاری یەکێتی ئەورووپا بۆ سڕینەوەی ناوی پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان.

پارێزەرانی موراد قەرەیلان و دەوران کالکان دوو ئەندامانی کۆنسەی رێبەریی پەکەکە، دەڵێن بە تیرۆریست ناسینی پەکەکە لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە نادادپەروەرانە و سیاسی و لە سەر داوای تورکیا بووە.

شایانی باسە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە ناوی لە لسیتی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەورووپادا تۆمار کراوە.

مەحموود ساکار یەکێک لە پارێزەرانی ئەو دۆسیە دەڵێت کە ئەنجومەنی یەکێتی ئەورووپا، کۆمیسیۆنی ئەورووپا و بەریتانیا لە پێناو نەسڕانەوەی ناوی پەکەکە لە لسیتی گرووپە تیرۆریستییەکاندا هەوڵ دەدەن.

بە وتەی رۆژنامەی مۆرنینگ ستاری نزیک لە پارتی کرێکاری بەریتانیا، دیوانی دادی ئەورووپا بەمزووانە حوکمی خۆی لە بارەی چیەتی پەکەکە و تیرۆریست بوون یان نەبوونی پەکەکە ڕادەگەیێنێت.

News Code 18142

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =