گه‌وره‌ترین تونلی تیرۆرسیته‌کان له‌ دۆما دۆزرایه‌وه‌

یه‌کینه‌کانی سوپای سووریا له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنی پاک کردنه‌وه‌ی شاری دۆما ڕایانگه‌یاند که‌ گه‌وره‌ترین و گرنگ ترین تونلی تیرۆریسته‌کان که‌ به‌ نووسینگه‌ی جه‌یشولئیسلامه‌وه‌ وه‌سڵ بوو، دۆزرایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، یه‌کینه‌کانی سوپای سووریا له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنی پاک کردنه‌وه‌ی شاری دۆما ڕایانگه‌یاند که‌ گه‌وره‌ترین و گرنگ ترین تونلی تیرۆریسته‌کان که‌ به‌ نووسینگه‌ی جه‌یشول ئیسلامه‌وه‌ وه‌سڵ بوو، دۆزرایه‌وه‌. ئه‌م توونله‌ چه‌ندین لقی دیکه‌ی هه‌یه‌ که‌ هه‌مووی بۆ شوێنه‌ جیاوازه‌کانی شاری دۆما ڕاکێشراوه‌.

وێنه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی سووریا تونلێکی زۆر درێژ نیشان ده‌دات که‌ ته‌واو به‌ سیستمی ڕۆشنایی ته‌یار کراوه‌. ئه‌م تونله‌ بۆ خۆحه‌شاردانه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کانی جه‌یشول ئیسلام له‌ کاتی بۆردمانه‌کان به‌ کار هاتووه‌.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه‌ ئه‌م تونله‌ له‌ قووڵایی ۱۵ کیلۆمه‌تری زه‌ویدا دروست کراوه‌ که‌ لانی که‌م ۲ ساڵ کاتی بردووه‌ و ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبیلیشی تێدا جێگه‌ ده‌بێته‌وه‌.

سوپای سووریا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ کارگه‌یه‌کی خومپاره‌ دروست کردنی تیرۆریسته‌کانی جه‌یشولئیسلام له‌ غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌ ته‌واوی له‌ناو براوە.

News Code 18140

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =