بەغدا رێگە نادات لە خاکی عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر سووریا

وتەبێژی نووسینگەی میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەغدا رێگە بە هیچ جۆرە هێرشێکی دژبەرانە بۆ سەر سووریا لە خاکی عێراقەوە نادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعد حەدیسی لە وتوێژ لە گەڵ هەواڵدەریی نیشتمانی عێراق، بە ئاماژە بەوەی کە شەڕ و ململانێی ناو سووریا هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆریستیی داعش و هاتنیان لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ناو خاکی عێراق بووە، وتیشی: بەغدا رێگە بە هیچ جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی دژبەرانە لە خاکی وڵاتەکەیەوە بۆ سەر سووریا نادات.

حەدیسی هەروەها جەختی لە گرینگیی هاوڕیزی و هەنگاوی هەمە لایەنەی تەواو بەرپرسانی عێراقی بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی داعش لە خاکی سووریادا کرد.

News Code 18139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =