داخوازیی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی لە دژی فەلەستین

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای ئیدانەکردنی توندوتیژیی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی فەلستین، خوازیاری ڕاگرتنی بە پەلەی ئەو هەڵمەتانە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "فلسطین الیوم"، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی فەلستین بەیاننامەیەکی دەرکرد و تێیدا هەڵمەتی توندئاژۆیانەی زایۆنیستەکان لە دژی هاووڵاتیانی فەلستینی ئیدانە کرد.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها لە بەیاننامەکەیدا خوازیاری ڕاگرتنی بە پەلەی هێرشی توندئاژۆیانەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی فەلەستین بە تایبەت لە کەرتی غەزە بوو.

شایانی باسە، هەڵمەتی توندئاژۆیانەی زایۆنیستەکان لە دژی هاووڵاتیانی فەلستینی لە کەرتی غەزە لە ماوەی نزیک بە سێ حەوتە ٣٣ شەهید و زیاتر لە ٤ هەزار برینداری لێ کەوتۆتەوە.

News Code 18138

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =