داڕشتنی نه‌خشه‌ ڕێگای په‌ره‌دان به‌ فه‌رهه‌نگی کوردستان پێویسته‌

سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان وتی: به‌شێک له‌ کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ک بۆ په‌ره‌دان به‌ که‌رتی فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان بوونی نییه‌ و وه‌ک دیاریشه‌ ئه‌مه‌ کارێکی پێویسته‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مین مورادی، ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان و فه‌رهه‌نگیانی کوردستان وتی: ڕێبه‌ری باڵای ئێران گرنگی زۆر تایبه‌تی به‌ زمانی کوردی داوه‌ و تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین جار ئاماژه‌ی پێکردووه‌ و ته‌نانه‌ت زمانی کوردی به‌ سامانی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ناوبردووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌موو ئه‌مانه‌ ڕێگه‌ بۆ ئێمه‌ خۆش ده‌که‌ن تاکوو پلانێکی باشمان هه‌بێت بۆ په‌ره‌دان به‌ فه‌رهه‌نگی کوردستان.

سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری وتی: بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاڵای فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر کوردستان ده‌بێت بۆچوون و ڕوانینی به‌رپرسانی باڵای پارێزگای کوردستان به‌ره‌و ئه‌م بابه‌تانه‌ ڕابکێشرێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: هونه‌رمه‌ندانی کورد سه‌ره‌ای هه‌موو که‌م و کۆڕییه‌کان تونیانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌رهه‌نگی کوردی نیشان بده‌ن و بیسه‌ڵمێنن که‌ له‌م ڕێگه‌دا ئیراده‌ی باشیان هه‌یه‌.

مواردی ئاماژه‌ی دا که‌ لهاتووی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کوردی نه‌ک هه‌ر له‌ ئێران که‌ له‌ هه‌موو جیهانیش ناسراوه‌ و جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر کێشه‌ هه‌یه‌ له‌ ئه‌ستۆی هونه‌رمه‌ندانی کورد نییه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ک بۆ په‌ره‌دان به‌ فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵگاه‌ی کوردییه‌.

ئه‌و له‌ کۆتایدا وتی که‌ په‌ره‌دان به‌ هه‌موو بواره‌کانی کوردستان به‌ تایبه‌ت په‌ره‌ی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان ده‌بێت خواستی هه‌موو به‌رپرسانی باڵای پارێزگاکه‌ بێت.

News Code 18137

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =