گفتوگۆی تەلەفۆنی مێرکڵ و ئەردۆغان

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ئەنگێلا مێرکڵ، سەرۆکی ئەڵمانیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی میلەت، بە پێی زانیارییەکان لە بنکەی سەرۆک کۆماری تورکیاوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ئەنگێلا مێرکڵ سەرۆکی ئەڵمانیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا گفتوگۆیان کرد.

بە پێی هەواڵەکان، ئەردۆغان دوابەدوای دیدار لە گەڵ ئینس ستۆلتنبرگ، سەرۆکی ناتۆ، پێوەندی تەلەفۆنی بە ئەنگێلا مێرکڵەوە گرتووە و لە پەنای قەیرانی سووریا، لە سەر پێوەندی دوو لایەنە و ناوچەییش قسەیان کردووە.

لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا دوو لایەنەکە لە سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا جەختیان کردووە و هەروەها ڕایانگەیاندووە بۆ خێرا کردنەوەی ڕەوتی سیاسی قەیرانی سووریا ئەبێ هەنگاو هەڵبگیرێت.

News Code 18136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =